دەسبەسەرکرانی لانیکەم ٣ هاووڵاتیی کورد لە بانە
١٣ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٣:٣٥
هەنگاو: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بانە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، لە دوو حەفتەی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتیی کورد لەلایەن ئیتلاعاتی بانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ناوی سێ لەو هاووڵاتییانە بەم شێوەیە بۆ ماڵپەڕی هەنگاو ئاشکرا بووە.
١ ــ رەفێق پزیشکی، خەڵکی گوندی ''نجێ''
٢ ــ عەتا عەزیزی
٣ ــ ڕەسووڵ تاژانی، خەڵکی گوندی ''تاژان''
بەوتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو دەسبەسەرکراوانە، پاش تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانە هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە شوێن و هۆکاری دەسبەسەرکرانیان، بێئاکام ماوەتەوە.
هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکرانیان ناڕوون ماوەتەوە، بەڵام هەواڵنێری ''هەنگاو'' لە شاری بانە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانەی ''هاوکاریی حیزبە کوردییەکان'' ڕاگەیاندووە.