دەستبەسەرکرانی سەربازێکی کورد بە تۆمەتی سیخوری

١٣ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٦:٤٣
هەنگاو: سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بە تۆمەتی سیخوری لەلایەن هێزەکانی حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شنۆ سەربازێکی کوردیان بە ناسنامەی "تاهیر خورشیدی" تەمەن ٢١ ساڵ دەستبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار، ئەو سەربازە کوردە بە تۆمەتی "سیخوری و بڵاو کردنەوەی نهێنییەکانی سوپای پاسداران" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە. ناوبراو لە بەشی کۆمپیوتەری حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شنۆ سەرقاڵی تێپەڕاندنی ماوەی سەربازی زۆرەملی بووە. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو سەربازە کوردە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.  

Contactus

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.news/

Twitter : https://twitter.com/HengawO

 

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە