کەمتەرخەمیی پزیشکی گیانی منداڵێکی ٩ ساڵەی ستاند + وتووێژ

١٤ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٠:١٦
هەنگاو: کچە مێرمنداڵێکی تەمەن ٩ ساڵەی خەڵکی شاری سنە بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.   بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، کچە مێرمنداڵێکی تەمەن ٩ ساڵە بەناوی ''سارینا مورادی''، خەڵکی شاری سنە، لە نەخۆشخانەی بەناو ''بیعسەت''ی سنە، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕ، بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.   ''زوبەیر مورادی'' باوکی سارینا لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ هەنگاو، وێڕای پژڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، وتی: ''ئێمە سێ جار بۆ پشکنین سارینامان بردۆتە نەخۆشخانە و هەر سێ جارەکە پێیان گوتووین کە هیچ کێشەیەکی نییە و ئێمەیان بەڕێ دەکرد''.   ناوبراو وتیشی: ''من کرێکارم و کاتێک لە دێهلوڕان بووم پێوەندییان پێوە کردم کە دۆخی تەندروستیی سارینا باش نییە و بۆ جاری چوارەم بردوویانەتە نەخۆشخانە، کاتێک گەڕامەوە سارینا بێ‌هۆش بوو و پاش ١٠ ڕۆژ گیانی لە دەست دا''.   مورادی لە درێژەدا وتی؛ هەوڵەکانمان بۆ بەدواداچوون و سکاڵاکردن لە بەرپرسانی نەخۆشخانە بێ‌ئاکام بووە و هیچ ناوەندێک ئامادە نییە وەڵامدەر بێت.   بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووش (٩٥) دوو منداڵی دیکەش لە نەخۆشخانەی بیعسەتی شاری سنە بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکییەوە گیانیان لە دەست دابوو.    

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە