ئیلام/ تەقینەوەی مین دیسان قوربانی لێکەوتەوە
١٤ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٥:٥٧
هەنگاو: سێهەمین مین لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لەناوچە سنوورییەکانی ئیلام تەقییەوە و لەئاکامدا فەرمانبەرێکی ناوەندی هەڵگرتنەوەی مینی ئیلامی بریندار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی جۆزەردان، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە نزیکەی بازارچەی سنووری مێهران، فەرمانبەرێکی ناوەندی مین هەڵگرتنەوەی ئیلام بریندار بوو.
ناسنامەی ئەو کەسەی کە بووەتە قوربانی "پەرویز مەلەکی" ڕاگەیندراوە.
پەرویز بە هۆی گیر کردنی پێمەڕەی دەستی لە مینێکی جۆری M14 دەمووچاوی بە سەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئیلام کراوە.