لە یەک مانگدا ٣٠ هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون

١٥ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٢:٤٦
هەنگاو: لە یەک مانگی ڕابردووی زایینیدا (مانگی مەی) ٣٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون. واتە لە هەر یەک ڕۆژدا یەک هاووڵاتی دەسبەسەر کراوە.   بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە مانگی مەی ساڵی ٢٠١٧ زایینیدا ٣٠ هاووڵاتیی کوردیان دەسبەسەر کردووە.   بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ٣٠ هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوەدا ٩ هاووڵاتی خەڵی شاری شنۆ، ٧ هاووڵاتی خەڵکی بۆکان، ٧ هاووڵاتی خەڵکی گیلان غەرب، ٣ هاووڵاتی خەڵکی بانە، ٣ هاووڵاتی خەڵکی ئورمیە و هاووڵاتییەکیش خەڵکی شاری نەغەدە بوون.   جیا لەو ٧ هاووڵاتییەی خەڵکی گیلان غەرب، ٢٣ هاووڵاتیی دیکەش هێشتا لە دەسبەسەری دان کە هیچ زانیارییەک لە ناسنامە و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.     ناسنامەی ئەو ٣٠ هاووڵاتییە کوردە کەلە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا دەسبەسەر کراون، لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو تۆمار کراوە و دەشێ ئاماری ڕاستەقینە لەو ڕێژەیە زێدەتریش بێت.   کەڵوەرگرتن لە ئامارەکانی ماڵپەڕی هەنگاو بە ئاماژەکردن بە ناوی سەرچاوە ڕێگەپێ دراوە.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە