ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵی مەریوانی خۆی هەڵواسی+ ئامار

١٥ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٤:٤٠
هەنگاو: ژنێکی دیکەی خەڵکی مەریوان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.   بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، شەوی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردان، ژنێکی خەڵکی مەریوان بە ناسنامەی (هەوار قادری) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.   ئەو ژنە لاوە لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و پێش ئەوەی بگەیەندرێت بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.   بە وتەی یەکێک لە نزیکانی هەوار، ناوبراو پێش لەوەی خۆی بکوژێت لە گەڵ هاوژینەکەی بووەتە دەمەقاڵەی و هۆکاری خۆکوژیەکەشی کێشەی خێزانی بووە.   بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ٩هەنگاو) لەسەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە(١٣٩٦)، ٨ ژن و کچی کورد لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە