٥ هاووڵاتیی کورد سزای ٢١٨ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا
١٦ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠١:٤٥
هەنگاو: لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە ٥ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ''دادگا''کانی ئێرانەوە سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە ٢ مانگ نیو لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا، ''دادگا''کانی ئێران ٥ هاووڵاتیی کوردیان بە زیندان مەحکووم کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە خەڵکی شارەکانی بۆکان، میاندواو، سەقز، ئورمیە و بانە بوون و بە تۆمەتگەلێکی وەکوو چالاکیی سیاسی و کۆمەڵایەتی، بە گشتی ٢١٨ مانگ سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە.
سزاکان بەم چەشنەن:
١_ ئیسماعیل بۆکانی خەڵکی شاری بۆکان، ١٢ مانگ سزای زیندان
٢_ بەشیر پیرماوانە خەڵکی ئورمیە، سزای ٦٠ مانگ زیندان
٣_ ئەندیشمەند یەزدانی خەڵکی میاندواو، سزای ٢٤ مانگ زیندان
٤_ عوسمان ئیسماعیلی خەڵکی سەقز، ٢ مانگ سزای زیندان
٥_ حوسێن دانشمەند خەڵکی بانە، ١٢٠ مانگ سزای زیندان
عوسمان ئیسماعیلی بەتۆمەتی چالاکیی سینفی و چوار هاووڵاتییەکی دیکەش بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبە کوردییەکان و سیخوڕی، لەلایەن دەزگای ''قەزایی''ی ئێرانەوە سزای زیندانیان بەسەدا سەپاوە.