زیندانییەکی کورد ٩ ساڵە لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کراوە

١٧ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٤:٢٥
هەنگاو: زیندانییەکی سیاسیی کورد کە لە گرتووخانەی زەنجان ڕاگیراوە، پاش ٩ ساڵ هێشتا لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لەدەرەوەی زیندان بێبەش کراوە. بەپێێ ڕاپۆرتی (هەنگاو)، وەحید نەبیزادە کوڕی زوبەیر، زیندانی سیاسیی کورد کە خەڵکی شاری سەڵماسە، لەساڵی ١٣٨٧ی هەتاوەییەوە دەستبەسەر و لە ساڵی ١٣٨٨ هەتا ئێستا بە بێ هەبوونی مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە زیندانی زەنجان ڕاگیراوە. ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا لەوبارەیەوە نووسیویە کە ئەو زیندانییە تەمەن ٣٤ ساڵانە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و دواتر ئەو حوکمە بۆ ٢٥ ساڵ مانەوە لە زیندان کەم کراوەتەوە. وەحید نەبیزادە خەڵکی گوندی "گوڵ ئەدەم" سەر بە شاری سەڵماسەوە ماوەی ٩ ساڵە بە بێ یەک ڕۆژ مرەخەسی لە گرتووخانەی زەنجان ڕاگیراوە. ناوبراو پێشتر و لەساڵی ١٣٨٥ی هەتاویش دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە