کامیاران/ هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا

١٧ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٥:٤٦
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامیاران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێێ ڕاپۆرتی (هەنگاو)، حەسەن عەزیزیان تەمەن ٤٢ ساڵ و کوڕی حاجی ئەحمەد، ٤٠ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کامیارانەوە دەستبەسەر کراوە. ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی گوندی زیویە سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی کامیارانە و بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە. بە وتەی یەکێک لە نزیکانی حەسەن، ناوبرا دوای ١٠ ڕۆژ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران گوێزراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە. حەسەن خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO

 

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە