ئێران/ لە مانگی ڕەمەزانیش هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا+ ئامار

١٧ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٦:١٨
هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی پارێزگای لوڕستان لە گرتووخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەڕێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگا)، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی جۆزەردان، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە گرتووخانەی (پارسیلیۆن)ی شاری خوڕەمئاوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان بەڕێوە چوو. هەواڵنێری (هەنگاو)، ناسنامە ئەو هاووڵاتیەی "هومایون تولابی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی خوڕەمئاوا ڕاگەیاندووە. ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و دەزگای دادوەری ئێران سزای سێدارەی بەسەریدا سەپاندبوو. ئەو هاووڵاتیە کوردە یەکەم کەسە کە لە مانگی ڕەمزاندا و لە گرتووخانەکانی ئێران لەسێدارە دراوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری (هەنگاو)، لەسەرەتای ئەمساڵەوە سزای سێدارەی ١٣ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران بەڕێوە چووە کە ٤ کەسیان خەڵکی پارێزگای لوڕستان بوون.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە