بریندارکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ

١٨ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠١:١٨
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەلاس باوەجانی، بەگومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ تەقەیان لە ئوتومبێلی هاووڵاتییەکی کورد کرد و لە ئەنجامدا لێخوڕی ئوتومبێلەکە بەناوی ''جەهانگیر ئەحمەدیان'' تەمەن ٣٤ ساڵ بە توندی بریندار بوو. ئەو ئوتومبێلە کەلە گوندی ''شێخ سڵە''ەوە دەرکەوتبوو، لە حاڵێکدا کە هیچ شتومەکێکی پێ نەبووە بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ و ڕێگەپێ نەدراو، دراوەتە بەر ڕەهێڵەی گوللـەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لە ئەنجامدا بریندار بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێ کراو، جەهانگیر ئەحمەدیان لاقی بە توندی بریندار بووە و بەهۆی توندیی برینەکەیەوە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەانی شاری سەرپێڵ زەهاو کراوە.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.news

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە