ئاشکرابوونی ناوی دوو زیندانیی کورد کەلە زیندانی دیزڵئاوا لە سێدارە دران
١٨ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٢:٠٩
هەنگاو: پاش دوو حەفتە ناسنامەی دوو زیندانیی دیکەی کورد کەلە زیندانی ناوەندیی کرماشان لە سێدارە درابوون، ئاشکرا کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤ی جۆزردان، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لەگەڵ زۆرانبازی ناسراوی خەڵکی شائاباد، حوجەتوڵڵا تودڕۆ، بەڕێوەچوو کە ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا بووە.
ناوی ئەو دوو زیندانییە کوردە، ''محەممەد خوسرەوی و ئومید تەیمووری'' خەڵکی شارستانی شائاباد ڕاگەیەنراوە.
محەممەد خوسرەوی بە تۆمەتی ''کوشتنی بە ئەنقەست'' و ئومێد تەیمووری بە تۆمەتی ''دزی بە چەکەوە''دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای ''قەزایی''ی ئێرانەوە حوکمی ئیعدامیان بەسەردا سەپابوو.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە هەتا ئێستا سزای سێدارەی ١٥ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.