کەرەج/ بەندکراوێکی کورد خۆی کوشت
٢٠ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٥:٠٣
هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوانی کورد کە لە گرتووخانەی قزڵحیساری کەرەج ڕاگیرابوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی راپۆرتی (هەنگاو)، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی جۆزەردان، بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، هوڵی خۆکوژی دا و لە ئاکامدا گیانی لە دەست دا.
ناسنامەی ئەو بەندکراوە وکردە "سەعید نادری گولدەڕە" ڕاگەیندراوە.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی بازرگانی ماددە سڕکەرەکان (١٨ کیلۆ) دەستبەسەر کرابوو.
سەعید لە ڕێگای خواردنی دەرمانی شیمیایی و بە هۆی ناڕوون بوونی چارەنووسی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.