دوو کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا
٢١ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٢:٤٦
هەنگاو: لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو کرێکاری کوردی خەڵکی پارێزگای کرماشان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ۆزەردان، کرێکاریکی یەکێک لە کانزاکانی شاری هەرسین بە هۆی بەربوونەوەی بەردێکی دوو تەنی گیانی لە دەست دا.
ئەو کرێکارە بە ناسنامەی "ئیسماعیل محەممەدوەند" خەڵکی گوندی ئیسحاق وەندی شاری هەرسین بووە.
لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کرێکارێکی خەڵکی کەنگاوەر بە ناسنامەی "محەممەد" بە هۆی ڕووخانی خانوویەکی نیمەکارە گیانی لە دەست دا.