دەستگیر کرانی دەیان کەس لەپارێزگای کرماشان +ناسنامە
٢١ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٣:١٠
هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستگیر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەرمانانەوە هەتا ئێستا واتە ڕۆژێک دوای تەقینەوەکانی شاری تارانی پایتەختی ئێران، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێران دەیان هاووڵاتیی کوردیان لەشارەکانی پاوە، نەوسوود، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و سەرپێڵی زەهاو دەستگیر کراون.
ناوی بەشێک لەو کەسانەی کە دەستگیر کراون و بۆ (هەنگاو) ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ فەرمان مزەفەری کوڕی ڕەحمان و خەڵکی ڕوانسەر
٢_ فارۆق مزەفەری کوڕی ڕەحمان و خەڵکی ڕوانسەر
٣_ بەهمەن غوڵامی خەڵکی ڕوانسەر
٤_ عەلی عەزیزی خەڵکی جوانڕۆ
٥_ ماکوان ئەحمەدی خەڵکی پاوە
ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ڕەوتە سەلەفی و وەهابییەکان دەستگیر و بە وتەی شایەتحاڵان لەکاتی دەستگیر کران دراونەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزییان پێکراوە.
ئیدارەی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ٧٠ کەس دەستگیر کراوە، بەڵام ناسنامەی ئەو کەسانە هەتا ئێستا بۆ (هەنگاو) و باقی میدیاکانی دیکە ڕوون نەبووەتەوە.