"هەنگاو" ناوی ١١ کەس لە گیراوانی ڕۆژهەڵات ئاشکرا دەکات

٢١ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٦:٢٠
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانی ئێران لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە شیوەیەکی بەربڵاو دەستیان داوەتە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو هاووڵاتییە وکردانە بە تۆمەتی هاوکاری گرووپە سەلەفی و وەهابییەکان دوای هێرشی داعش بۆ سەر بینای پەرلمانی ئێران لەشاری تاران دەستگیر کراون. میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران ڕایان گەیاندووە کە زیاتر لە ٨٠ کەس دەستگیر کراون، بەڵام بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ژمارەی دەستبەسەر کراوەکان زۆر لەوە زیاترە کە ئیتلاعات ڕایگەیاندووە.   تا ئێستا ناسنامەی ١١ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بۆ (هەنگاو) ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛ ١_ فەرمان مزەفەری کوڕی رەحمان و خەڵکی روانسەر ٢_ فارۆق مزەفەری کوڕی ڕەحمان و خەڵکی ڕوانسەر ٣_ بەهمەن غوڵامی خەڵکی روانسەر ٤_ عەلی عەزیزی خەڵکی جوانڕۆ ٥_ ماکوان ئەحمەدی خەڵکی پاوە ٦_ یوسێف بەهرامی کوڕی ئەمین و خەڵکی پاوە ٧_ یاسر حەسەن‌زادە کوڕی مەولود و خەڵکی پاوە ٨_ ئاوارە خەڵکی سەردەشت ٩_ سەلاح خەڵکی سەردەشت ١٠_ عدالقادر خەڵکی سەردەشت ١_ نێعمان آزەری کوڕی مەحموود و خەڵکی نەوسوود بە وتەی سەرچاوەیەکی جێگای متمانە، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون. ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ڕەوتە سەلەفی و وەهابییەکان دەستگیر و بە وتەی شایەتحاڵان لەکاتی دەستگیر کران دراونەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزییان پێکراوە.    

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە