نەوسوود/ تەقەی هێزەکانی ئێران، برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێ کەوتەوە
٢٢ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٢:٥٥
هەنگاو: تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان، بووە هۆی برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی ''قەڵاگا''ی شاری نەوسوود، تەقەیان لە کۆڵبەران کرد کەلە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی کورد بە توندی بریندار بوو.
هەواڵنێری هەنگاو لە نەوسوود ناوی ئەو کۆڵبەرە بریندارەی ''عەلی محەممەدی'' دانیشتووی گوندی ''شەڕەکان'' ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی باوڕ پێکراو، بەهۆی ئەو دەستڕێژییەی هێزە چەکدارکانی ئێران، ٦ سەر ئەسپی کۆڵبەرانیش بە کوشت چوون.
ئەو کاروانە لە حاڵێکدا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج کەلە نێو سنوورەکانی ئێراندا بوون و هیچ چەشنە بارێکیشیان پێ نەبووە.