دوو کرێکاری سەقزی و سنەیی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا
٢٢ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٤:٣٦
هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا دوو کرێکاری کورد لە دوو ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لە دەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی جۆزەردان، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناسنامەی "عوسمان ڕەسووڵی" تەمەن ٤٠ ساڵ بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە کاتی کاردا، گیانی لە دەست دا.
لەلایەکی دیکەوە، کریکارێک بە ناوی "ئەمجەد سوبحانی" کە سەرەتای بەهار بە هۆی بەربوونەوە لە دارێکەوە بریندار ببوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆەزردان لەیەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گیانی لە دەست .
ئەمجەد تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی تەختەی ناوچەی ژاوەرۆی سنە بوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری (هەنگاو)، لەماوەی ٤ ڕۆژی رابردوودا ٤ کرێکاری کورد لەکاتی کارکردن و لەشارەکانی کەنگاوەر، هەرسین، سەقز و سنە گیانیان لە دەستداوە.