مردنی ژنێکی کورد بەهۆی لێدانی دەرزیی هەڵە

٢٢ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٦:١٦
هەنگاو: ژنێکی کوردی خەڵکی سەڵماش بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ئەفسانە محەممەدزادە کچی ئەحمەد کەبۆ دەرمانی ''ئالێرژیی ئاسمیی لاواز'' ڕۆیشتبووە لای دوکتور ''ک''، پاش لێدانی دەرزیی هەڵە گیانی لەدەست دا. ئەو ژنە ٢٨ ساڵەیە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٥ سەردانی ئەو پزیشکەی کردبوو کە پاش چوار مانگ بێ‌هۆشی گیانی لە دەست دا. ئەفسانە محەممەدزادە بەهۆی لێدرانی دەرزیی هەڵە و لەهۆشچوونی لەناکاو و بە سەرنجدان بە نەگەیشتنی ئۆکسسیژن بە مێشکی تووشی کۆما بووە و هەروەها بەهۆی نەبوونی کەرەستە و ئامێری پزیشکیی تایبەت و تەنانەت نەبوونی ئامێری ئۆکسیژن گیانی لە دەست داوە و ئەو هەڵە پزیشکییەش لەلایەن پزییشکی یاسایی تارانەوە تایید کراوە. ئەو ژنە کوردە سەرەنجام ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردان لە نەخۆشخانەی بەناوی ''ئیمام خومەینی'' شاری ئورمیە گیانی لە دەست دا. ناوبراو دانیشتووی گوندی ''زەڕین دەڕە''ی سەڵماس بووە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە