ئورمیە/ دوو هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران+ ئامار

٢٣ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠١:٠٦
هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و لەدریژەی ڕەوتی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفی و وەهابییەکان، چەندین هاووڵاتیی کورد لە ئورمیە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرایەوە. هەواڵنێری (هەنگاو) لەشاری ئورمیە ناسنامەی ئەو هاووڵاتیە کوردەی "هیدایەت عەلیزادە" ڕاگەیاندووە. لەلایەکی دیکەوە و بەپێی ڕاپۆرتێک کە (ماف نیوز) بڵاوی کردووەتەوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی ئورمیە بە ناوی مەلا "عەلی ئەیووبی" لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.   بەم پێیە هەتا ئێستا ناسنامەی ١٣ کەس لەو هاووڵاتییانەی کە لە شارەکانی ڕۆژهەڵات بۆ (هەنگاو) ئاشکرا بووە. ناوی ئەو ١٣ هاووڵاتییە بە شێوەی خوارەوەیە؛ ١_ فەرمان مزەفەری کوڕی رەحمان و خەڵکی روانسەر ٢_ فارۆق مزەفەری کوڕی ڕەحمان و خەڵکی ڕوانسەر ٣_ بەهمەن غوڵامی خەڵکی روانسەر ٤_ عەلی عەزیزی خەڵکی جوانڕۆ ٥_ ماکوان ئەحمەدی خەڵکی پاوە ٦_ یوسێف بەهرامی کوڕی ئەمین و خەڵکی پاوە ٧_ یاسر حەسەن‌زادە کوڕی مەولود و خەڵکی پاوە ٨_ ئاوارە خەڵکی سەردەشت ٩_ سەلاح خەڵکی سەردەشت ١٠_ عدالقادر خەڵکی سەردەشت ١١_ نێعمان آزەری کوڕی مەحموود و خەڵکی نەوسوود ١٢_ هیدایەت عەلیزادە خەڵکی ئورمیە ١٣_ مەلا عەلی ئەیووبی خەڵکی ئورمیە   بە وتەی سەرچاوەیەکی جێگای متمانە، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون. ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ڕەوتە سەلەفی و وەهابییەکان دەستگیر و بە وتەی شایەتحاڵان لەکاتی دەستگیر کران دراونەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزییان پێکراوە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە