نووسەرێکی کوردی خوراسانی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

٢٣ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٤:٠٢
هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەد نووسەر و مامۆستایەکی زانکۆی کوردی بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرد. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، لەماوەی ڕۆپژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەد نووسەرێکی کوردی بە ناوی "یەحیا عەلەوی فەرد" بانگهێشت و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێی کردووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە خوراسانەوە بە (هەنگاو)ی ڕاگەیاند: "بانگهێشت کران و لێپرسینەوە لەو نووسەرە وکردە دوای ئەوەی دێت کە نووسەران و چالاکانی فەرهەنگیی کورد لە خوراسان بە نیسبەت پێشگرتن لە چاپ کرانی کتێبێکی کوردی بۆ منداڵان، ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو. دوای ڕاگیرانی بڵاوبوونەوەی ئەو کتێبە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەد دژکردەوەیەکی توندی نیشان دا و رایگەیاندبوو " نووسین بە پیتی لاتینی تایبەتە بە گرووپە دژبەرەکانی شۆرشی ئێران و هەر بۆیەش چونکوو لە بەرژوەندی نیزامدا نیە ئیزنی چاپ و بڵاو کردنەوەی ئەو کتێبە نەدرا". یەحیا عەلوەی‌فەرد لەدایکبووی ١٣٥٢ی شاری بجنورد ناوەندی پارێزگای خوراسانی باکووە و ئێستا وەکوو مامۆستای ئەدەب و وێژەی زمانی فارسی لە زانکۆی قوم وانە دەڵێتەوە. ناوبراو هاوکات بەرپرسی ناوەندی جاپەمەنی "عمو علەوی"یە و لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین بەرهەمی ئەدەبی تایبەت بە منداڵانی نووسیوە کە وەرگێڕدراونەتەوە بۆ سەر زمانەکانی فارسی، تاجیکی، ئینگلیزی، عەرەبی و... و چاپ و بڵاو کراونەتەوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە