بانە / هێزە ئینتزامییەکان ئاگریان لە لێوارەکان بەردا و تەقەیان لە ژینگەپارێزان کرد +وێنە و بەڵگە

٢٣ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٥:٠١

هەنگاو: ئاگرتێبەردانی دارستان و  لێرەوارەکانی سنووری بانە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئێران و تەقە لە چالاکانی ژینگەپارێز، ناڕەزایەتی ئەندامانی شورا و خەڵکی گوندی چۆمانی لێکەوتەوە.

بە پێێ ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان، هێزەکانی هەنگی سنووری بانە، بە ئەنقەست  لە سێ لاوە ئاگریان لە دارستان و لێرەوارەکانی گوندی چۆمان بەردا.

بە هۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەوە ٥ هیکتار لە لێرەوارەکانی ناوچەکە سووتان و لە بەین چوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتێک خەڵک و چالاکانی ژینگەپارێز ویستوویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە، لەلایەن چەکدارانی ئێرانەوە ڕێگرییان لێ کراوە و تەقەی ئاسمانییان کردووە.

ئەو کارەش بووەتە هۆی ئەوەی هەتا ئەندامانی شورا و پیاوماقوڵانی گوندی چۆمان بە نووسینی نامەیەک بۆ فەرماندارییی شاری بانە ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕن و داوای لێپرسینەوەی جیدی لەو پەیوەندییەدا بکەن.

هێزە ئینتزامی و چەکدارانی ئێران ساڵانە بە بیانووی هەبوونی پێشمەرگەی حیزبە کوردییەکان ئاگر لە بەشیکی زۆر لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەر دەدەن.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە