ئاشکرابوونی نێوی ٥ کەس لە دەسبەسەرکراوانی پاوە و سەلاسی باوەجانی

٢٤ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٣:٥٦
هەنگاو: ناسنامەی ٥ کەس لە دەسبەسەرکراوانی ئەم دواییانەی سەلاس باوەجانی و پاوە لە پارێزگای کرماشان لەلایەن "هەنگاو"ەوە ئاشکرا بوو. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "هەنگاو"، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ١٢٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە لە شارەکانی ئورمیە، مەهاباد، بۆکان، پیرانشار، سەلاس باوەجانی، نەوسوود، ڕوانسەر و جوانڕۆ دەسبەسەر کراون. ڕێکخراوی مافی مەرۆڤی "هەنگاو" هەتا ئێستا توانیویەتی ناسنامەی ٢٣ لەو دەسبەسەرکراوانە ئاشکرا بکات.   سەلاس باوەجانی: ١ ــ سەردار ئەمینی ٢ ــ غەدیر ئەمینی ٣ ــ سەردار ڕەحمانی ٤ ــ مەحموود ئەحمەدی پاوە: ١_قانع خوون‌سیاوەشان ٢ ــ ماکوان ئەحمەدی ٣ ــ یاسر حەسەن‌زادە ٤ ــ یۆسف بەهرامی ڕوانسەر: ١ ــ فەرمان موزەفەری ٢ ــ فارۆق موزەفەری ٣ ــ بەهمەن غوڵامی ئورمیە: ١ ــ مەلا عولی ئەیۆبی ٢ ــ هیدایەت ءولی‌زادە پیرانشار: ١ ــ سیروان قەنبەر‌دووست ٢ ــ ئوحمەد شیرینی ٣ ــ ئەحمەد قەنبەر‌دووست ٤ ــ ئەحمەد سەردەشت: ١ ــ ئاوارە ٢ ــ سەلاح ٣ ــ عەبدولقادر مەهاباد: ١ ــ عەزیز جوانڕۆ: ١ ــ عەلی عەزیزی نەوسوود: ١ ــ نێعمان ئازەری   ئەم هاووڵاتییانە بە تاوانی هاوکاریی گرووپە وەهابیەکانی دەسبەسەر کراون و بە وتەی شایەتحاڵان لە کاتی دەسبەسەر کراندا دراونەتە بەر لێدان و کوتان.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە