مێهران/ برینداربوونی هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین
٢٤ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٤:٤١
هەنگاو: تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، پاش زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە تەواوبوونی شەڕ لە پارێزگای ئیلام بەردەوام قوربانیی لێ دەکەوێتەوە.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان، تەقینەوەی مین لە ''ئەبزیاد''ی سەربە شارستانی مێهران لە پارێزگای ئیلام، بووە هۆی برینداربوونی سەربازێکی مین هەڵگر.
ئەو سەربازە کوردە کە ناسنامەی ئاشکرا نەبووە دەستی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی مێهران کراوە.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٦ هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوەچە سنوورییەکانی شاری مێهران بریندار بوون.