ڕوانسەر/ هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر کرا
٢٥ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠١:٣٨
هەنگاو: بە دەستبەسەر رکانی هاووڵاتییەکی دیکە، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەو شارە دەستبەسەر کراون گەیشتە ٤ کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی جۆزەردان (١٣ی حوزەیران)، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕوانسەر هەڵیان کوتایە سەر ماڵ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یاسر وەلەدبەیگی" و دەستبەسەریان کرد.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە لەکاتی دەستبەسەر رکان کەوتووەتە بەر لێدان و کوتانی هێزە ئیتلاعاتییەکان.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە ناوەکانی فەرمان مزەفەری، فارۆق مزەفەری و بەهمەن غولامی دەستبەسەر کراون.
ئەو کەسانە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفی و وەهابییەکان دەستگیر کراون.
یەکێک لە نزیکانی یاسر بە (هەنگاو)ی ڕاگەیاند کە " ناوبراو تەنیا بە هۆی ئەوەی دوکانێکی هاوبەشی لەگەڵ فەرمان هەبووە، دەستبەسەر کراوە.