دەستبەسەر کران و ئەشکەنجەی دوو برا لە بۆکان

٢٥ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٣:٢٨
هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە کراون. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردان (١٠ی حوزەیران)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر خێزانێکی کورد و دوو برایان دەستبەسەر کردووە. هەواڵنێری (هەنگاو) لە شاری بۆکان ناسنامەی ئەو دوو برایەی کە دەستبەسەر کراون "جەعفەر محەممەدی" و "محەممەد محەممەدی" ڕاگەیاندووە. ئەو دوو برایە خەڵکی گوندی "کانی گورگە" و دانیشتووی گەڕەکی "مەجبوورئاوای" شاری بۆکان بوون. لەلایەکی دیکەوە و هاوکات هاووڵاتییەکی دیکە بە نازناوی "فەتاحی پوور" دەستبەسەر کراوە. ئەو کەسانە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان دەستبەسەر ک و ئێستا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ڕاگیراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی محەممەدی، ئێستا برای گەورەی خێزانەکە خۆی شاردووەتەوە و ئیدارەی ئیتلاعات گوشاری خستووەتە سەر بنەماڵەکەیان کە دەبێ خۆی ڕادەست بکات. بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لەماوەی جوار ڕۆژی ڕابردوودا جەعفەر و محەممەد  لەماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا ئەشکەنجە دراون و ناچار  کراون کە پەیوەندی بە بنەماڵەکەیانەوە بکەن و داوای  ڕادەستکردنی برا گەورەکەیان بکەن. ناوبراو رایشی گەیاندووە کە ئەو گیراوانە بە شۆکی ئەلەکترونکیشی ئەشکەنجە دراون.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە