لاوێکی کورد ١١ ساڵە چاوەڕوانی سێدارە دەکات
٢٥ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٤:١٨
هەنگاو: لاوێکی کورد کە لە تەمەنی ١٧ ساڵاندا کەسێکی کوشتووە، ماوەی ١١ ساڵە لە گرتووخانە ڕاگیراوە و چاوەڕوانی سێدارە دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو) و بە پشتبەستن بە (ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران)، یەحیا فیرووزی، لەدایکبووی ٩ی بانەمەڕی ١٣٦٨ی هەتاو ی و دانیشتووی گوندی سکانی خوارووی گیلانی ڕۆژئاوا لە پارێزگای کرماشانە.
ناوبراو بەفرانباری ١٣٨٥ کاتێک تەنیا ١٧ سالی بوو، لەگەڵ برا گەورەکەی بە ناوی لوتفوڵڵا تەمەن ٢٧ ساڵ لە تێکهەڵچوونێکدا کەسێکیان کشووتەوە.
یەحیا وەکوو تاوانباری دووەم لەو کەیسەدا سەرەتا لەلایەن دادگایی بەراییەوە سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دواتر و لەلایەن دادگای بەرزی وڵاتەوە تاوانەکەی بە بەشداری لە قەتڵ ڕاگەیندرا و سزاکەی گۆڕدرا بۆ لەسێدارە دان.
ئێستا ١١ ساڵە کە یەحیا لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیەندراوە و چارەنووسی نادیارە و سکاڵاکەرانیش دوای گۆڕینی ناونیشانی خانووی خۆیان حازر نین کە بە دواداچوونی بۆ بکەن.
بنەماڵەی یەحیا بە هۆی ئەوەی هەژاری و دەستکورتی هەتا ئێستا نەیانتوانیوە کە پارێزەری بۆ بگرن و ئەگەری زۆرە ئەگەر بەدواداچوون بۆ کەیسەکەی بکرێت ئازاد بێت.