ڕوانسەر/ ژنێکی کورد دەستبەسەر کرا

٢٥ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٥:٠٠
هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد، ژنێکی خەڵکی ڕوانسەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردان، ژنێکی ڕوانسەری بە ناسنامەی "فەریبا بەهرامی" کچی حوسێن لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. فەریبا تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری شاهۆ سەر بە ڕوانسەر بووە و لەشاری جوانڕۆ دەستبەسەر کراوە. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو ژنە کوردە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە. دەوترێت کە هاوژینی فەریباش دەستگیر کراوە، بەڵام زانیاری وەرد لەو پەیوەندییەدا لە بەردەست نیە. لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ئەمە پێنجەمین هاووڵاتیی کوردە کە لە شاری ڕوانسەر بە تۆمەتی پەیوەندی و ئەندامەتی لەگەڵ گرووپە سەلەفی و وەهابییەکان دەستبەسەر کراون.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە