سەردەشت/ کۆڵبەرێکی کورد کوژرا+ ویدیو
٢٥ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٨:٠٢
هەنگاو: تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پۆلێک لە کۆڵبەرانی ناوچەی سەردەشت، کوژرانی کۆڵبەریکی لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی جوارشەممە ٢٤ی جۆزەردان (١٤ی حوزەیران)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی بەیتۆشی سەردەشت هێرشیان کردە سەر پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد.
بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەریکی کورد بە ناسنامەی (سیروان عەزیزی) دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە.
بۆ بینینی ڤیدیۆی کارەساتەکە لێرە کلیک بکەن