سێ ژنی کورد دەستبەسەر کران
٢٥ جۆزەردان ٢٧١٧، ٢٠:٠٩
هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژنی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر رکاون.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو٠، ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی حوزەیران)، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە لە گەڕەکەکانی کانی کوزەڵە و عەباسئاوا هێرشیان کردە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی کورد و لەئاکامدا دوو ژنیان دەستبەسەر کرد.
هەواڵنێری (هەنگاو) لەشاری سنە ناسنامەی ئەو دوو ژنە کوردەی "سوهەیلا زەندی" و "نەسرین پرشنگی" ڕاگەیاندووە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆەزران (١١ی حوزەیران)، هێزە ئیتلاعاتییەکان ژنێکی خەڵکی ڕوانسەریان بە ناسنامەی "فەریبا بەهرامی" دەستبەسەر کردووە،
فەریبا خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر لەپارێزگای کرماشان بووە.