مەهاباد/ ئاشکرابوونی ناوی ٥ هاووڵاتی کە لەم دوایییانەدا دەسبەسەر کرابوون
٢٦ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٦:١٥
هەنگاو: ناسنامەی ٥ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش پێنج ڕۆژ دەسبەسەرکران، ئاشکرا بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەسبەسەر و ڕاپێچی شوێنی نادیار کراون.
هەتا ئێستا ناسنامەی ٥ لەو دەسبەسەرکراوانە بۆ هەنگاو ئاشکراو بووە. ناوەکانیان بەم شێوەیە:
١ ــ سالار عەبدوڵڵاهی
٢ ــ مستەفا شەهرووزی
٣ ــ محەممەد موعینی
٤ ــ عەزیز
٥ ــ جەمال
ئەو هاووڵاتییە لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە کوردستان و لە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەرداندا دەسبەسەر کراون.
هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو ١٠ هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.