تێکهەڵچوونی هێزەکانی ئێران و کۆڵبەران لە هەورامان/ زەوتکرانی باری کۆڵبەران
٢٦ جۆزەردان ٢٧١٧، ٢١:٥٢
هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەدان کەس لە هێزەکانی گاردی تایبەتی حکوومەت لە شاری سنەوە هێرشیان کردووەتە سەر سنوورەکانی هەورامان و سەرەڕای تێکهەڵچوونی توند لەگەڵ کۆڵبەران، بارەکانیان زەوت کردوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، شەو چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی جۆزەردان، ژمارەیەک ئوتومبێلی هێزەکانی گاردی تایبەتی سنە لە چیای تەتە و دەوروبەری گوندی دزڵی، هێرشیان کردووەتە سەر کۆڵبەران و دەستیان بەسەر دەیان تەن باری کۆڵبەران و کاسبکاراندا گرتووە.
هەروەها دوو سەر ئەسپی کۆڵبەرانیش لەو هێرشەدا بە کوشت چوون.
پاش تەقەی هێزەکانی حکوومەت لە کۆڵبەران و زەوتکرنی بارەکانیان، خەڵکی ناڕازیی ناوچەکە هێرشیان کردووەتە سەر ئوتومبێلی هێزەکانی گاردی تایبەتی حکوومەت و شووشەی ئەو ماشینانەیان شکاندووە.