"هەنگاو" ناوی ١٠ کەس لە گیراوانی بۆکان و مەهاباد ئاشکرا دەکات
٢٧ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٢:٠٣
هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێێ ڕاپۆرتی (هەنگاو) ، لە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی حوزەیران)ەوە هەتا ئێستا لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە دوو شاری بۆکان و مەهاباد دەستبەسەر رکاون.
(هەنگاو) وەک یەکەم ڕێکخراوی مافی مرۆڤی توانیویە ناوی ١٠ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە ئاشکرا بکات کە بەشیوەی خوارەوەیە؛
گیراوانی بۆکان:
١_ هادی اگنیجەای ٢_ جەعفەر محەممەدی ٣_ محەممەد محەممەدی ٤_ فەتاحی پور
گیراوانی مەهاباد:
١_ ناسر خەیات ٢_ سالار عبدوڵڵاهی ٣_ مستەفا شهروزی ٤_ محەممەد موعینی ٥_ عزیز ٦_ جەماڵ
سەرەڕای بەدواداچوونی (هەنگاو)، هەتا ئێستا ناسنامەی کەسانی دیکە کە دەستبەسەر کراون نەزانراوە.
ئەو کەسانە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخراوە سەلەفییەکان دەستبەسەر کراون.