"هەنگاو" ناسنامەی ٣٦ کەس لە گیراوانی ڕۆژهەڵات ئاشکرا دەکات
٢٧ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٨:٤٦
هەنگاو: ڕێکخراوی مافی مرڤیی "هەنگاو" وەکوو یەکەم ناوەندی مافی مرۆڤی ناسنامەی ٣٦ کەس لە گیراوانی ڕۆژهەڵات ئاشکرا دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "هەنگاو"، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ١٢٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە لە شارەکانی ئورمیە، مەهاباد، بۆکان، پیرانشار، سەلاس باوەجانی، نەوسوود، ڕوانسەر و جوانڕۆ دەسبەسەر کراون.
ڕێکخراوی مافی مەرۆڤی “هەنگاو” هەتا ئێستا توانیویەتی ناسنامەی ٣٦ لەو دەسبەسەرکراوانە ئاشکرا بکات کە بە شێوەی خوارەوەیە
سەلاس باوەجانی:
١ ــ سەردار ئەمینی ٢ ــ غەدیر ئەمینی ٣ ــ سەردار نوروزی ٤ ــ مەحموود ئەحمەدی
پاوە:
١_قانع خوونسیاوەشان ٢ ــ ماکوان ئەحمەدی ٣ ــ یاسر حەسەنزادە ٤ ــ یۆسف بەهرامی
ڕوانسەر:
١ ــ فەرمان موزەفەری ٢ ــ فارۆق موزەفەری ٣ ــ بەهمەن غوڵامی ٤_ یاسر وەلەدبەیگی ٥_ فەریبا بەهرامی
ئورمیە:
١ ــ مەلا عولی ئەیۆبی ٢ ــ هیدایەت ءولیزادە
پیرانشار:
١ ــ سیروان قەنبەردووست ٢ ــ ئوحمەد شیرینی ٣ ــ ئەحمەد قەنبەردووست ٤ ــ ئەحمەد
سەردەشت:
١ ــ ئاوارە ٢ ــ سەلاح ٣ ــ عەبدولقادر
مەهاباد:
١ ــ عەزیز ٢_ سالار عەبدوڵڵاهی ٣_ مستەفا شهەرووزی ٤_ محەممەد موعینی ٥_ جەماڵ ٦_ ناسر خەیات
جوانڕۆ:
١ ــ عەلی عەزیزی
نەوسوود:
١ ــ نێعمان ئازەری
سنە :
١_ سوهەیلا زەندی ٢_ نەسرین پرشنگی
ئەم هاووڵاتییانە بە تاوانی هاوکاریی گرووپە وەهابیەکانی دەسبەسەر کراون و بە وتەی شایەتحاڵان لە کاتی دەسبەسەر کراندا دراونەتە بەر لێدان و کوتان.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە (هەنگاو) گەیشتووە، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٥٠ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون، بەڵام ناسنامەی ئەو کەسانە لە بەردەستدا نیە.