مامۆستایەکی ئایینیی کورد ١٥ مانگ زیندانیی بە سەر دا سەپێندرا

٢٧ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٩:٥٤
هەنگاو:دادگای تایبەت بە مامۆستایانیی ئایینی لە شاری تەورێز حوکمی ١٥ مانگ زیندانیی بەسەر مامۆستایەکی ئاینیی کورد دا سپاند. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، لە ڕۆژانی ڕابردوودا  لقی نۆیەمی دادگایەکی تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی لە شاری تەورێز، "مامۆستا محەممەد خزرنژاد" پێشنوێژی گوندی ناچیت سەر بە شاری بۆکانی بانگهێشت کردووە حوکمی سەپێندراو بەسەر ناوبراوی پێ راگەیاندووە. بە پێی ئەو حوکمە مامۆستا محەممەد خزرنژاد سەرەڕای ١٥ مانگ زیندانیی ٤ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەر دا سەپاوە. بە پێێ  سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم مامۆستا ئایینیە بە هۆی "دامەزراندنی قوتابخانە ی زانستە ئاینییەکان،چالاکی بە دژی نیزام،پشتگیری لە کۆڵبەران و..." لە لایەن ئەم دادگاوە وەکوو تاوانبار ناسراوە و ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە ناو براو پێشتر پێشنوێژی گۆندی کۆستە بووە بەڵام بە هۆی گوشاری هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتیی ئێران بەلە ڕووی ناچارییەوە  ڕووی لە گۆندی ناچیت کردووە و شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی بۆ ئەم گوندە گواستووەتەوە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە