تەقینەوەی مین برینداربوونی کۆڵبەرێکی لە مەریوان لێ کەوتەوە

٢٨ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٤:١٦
هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان برینداربوونی کۆڵبەرێکی کوردی لێ کەوتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان، تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووریی ''دەرەوەران''ی مەریوان بووە هۆی برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەریوان ناوی ئەو کۆڵبەرە کوردەی ''نەوشیروان ڕەزایی'' ڕاگەیاندووە و دانیشتووی گوندی ''هەڵیز‌ئاوا''ی سەربە شارستانی مەریوانە. بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێ کراو، ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەریوان کراوە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە