مەریوان/ دوو لاوی کورد دەستبەسەر کران

٢٨ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٨:٢٦
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری مەریوان لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی شەممە ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی حوزەیران)، هێزەکانی حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەریوان دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی "نێ" سەر بەو شارەیان دەستبەسەر کرد. هەواڵنێری (هەنگاو) لەشاری مەریوان ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی "باست بەشتام" و "ئەمیر ئەرژەنگی" کوڕی موختار ڕاگەیاندووە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە نەزانراوە. هەروەها، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، تا ئێستا نازانری کە لە کوێ ڕاگیراون و دۆخی تەندروستییان چۆنە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە