بۆکان/ هاووڵاتییەکی کورد دەستبەسەر کرا
٢٩ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٤:١٨
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان دوای گەڕانەوە لە باشووری کوردستان دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕەسووڵ سەلیمی دانیشتووی بۆکان دوای گەڕانەوە لە باشووری کوردستان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.
هەواڵنێری (هەنگاو) لەشاری بۆکان ڕایگیەناد کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردان (١٤ی حوزەیران) هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و دەستبەسەریان کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" دەستبەسەر کراوە.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانی ڕەسووڵ سەلیمی لە بەر دەستدا نییە.