کرماشان/ ئەشکەنجەی نامرۆڤانەی کۆرپەیەکی تەمەن ٣ مانگە لەلایەن دایک و باوکیەوە
٢٩ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٧:٥٧
هەنگاو: دادوەری پارێزگای کرماشان پەردەی لەسەر ئازار و ئەشکەنەی منداڵێکی تەمەن ٣ مانگ لە لایەن بنەماڵەکەیەوە، هەڵدایەوە.
بەپێێ ڕاپۆرتی "هەنگاو"، لە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، محەممەد حسێن سادق دادوەری گشتی و شۆڕشی ناوەندی پارێزگای کرماشان ڕایگەیندووە کە: " کۆرپەیەکی تەمەن ٣مانگ بە هۆی گیرۆدە بوونی دایک و باوکی بە مادەی هۆشبەر لە جۆری شیشە بە تووندی ئەشکەنجە دراوە و جەستەی سووتێندراوە".
ئەم دادوەرە هەروەها لە دڕێژەی وتەکانیدا ڕایدەگەیەنێت کە :"دایە گەورەی ئەم مناڵی بێتاوانە لە مەڕ ئەم کردەوە دڵتەزێنەدا سکاڵا ئاراستەی بەشی ئینتزامی دەکات و لەم کردەوە دژە مرۆییە پاردە لا دەدات".
شایانی باسە دادوەری دادگای گشتی و شۆڕشی پارێزگای کرماشان هەروەها ڕایدەگەیەنێت کە : "باوکی ئەم منداڵە لێکۆڵینەوەی لێ کراوە و دانی بەسەر کردەوەی خۆی ۆ خێزانی واتە دایکی ئەم مناڵە داناوە بەڵام هێشتا دایکی ئەم منداڵە دەست بەسەر نەکراوە".
ئەم منداڵە بە هۆی نالەباری بارودۆخی دەروونی سەرپەرەشتەکانیەوە ڕادەستی ناوەندی بێهزیستی پارێزگای کرماشان کراوە.