سەرپێڵی زەهاو/ دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی ئایینی کورد
٢٩ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٩:٠٠
هەنگاو: لەدرێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە، مامۆستایەکی ئایینی کورد دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردان (١٧ی حوزەیران)، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر ماڵ مامۆستایەکی ئایینی کورد بەناوی "مەلا محەممەد ربک" و دەستگیریان کرد.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری سەرپێڵی زەهاو ڕایگەیاند لە مەلا محەممەد ربک پێش نوێژی گوندی کویکی سەرپێڵی زەهاو بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مامۆستا ئایینیە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان دەستبەسەر کراوە .
ناوبراو دوای دەستبەسەر کران ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە شوێنی ڕاگیرانی بێ ئاکام ماوەتەوە.