گیانلەدەستدانی ٨ زیندانیی کورد لە زیندانەکانی ئێران+ ناسنامە

٣٠ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٩:٥٢
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە، بەهۆی بێبەشکران لە مافی چارەسەریی پزیشکی لە دەرەوەی گرتووخانە، گیانی لەدەستدا. بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی ١٥ مانگی ڕابردوودا، لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کوردی بەندکراو لە زیندانەکانی حکوومەتی ئێران، بە شێوازگەلی جۆراوجۆر گیانیان لە دەستداوە. بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی هێرانا، "فەردین فەرامەرزی"، بەندکراوی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە، ڕۆژی یەکشەممە بەهۆی نەخۆشییەوە تووشی دۆخی نالەباری جەستەیی بوو و بەهۆی پێشگرتنی بەرپرسانی گرتووخانە لە ناردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی گرتووخانە، ڕۆژی دووشەممە 29ی جۆزەردان گیانی لەدەستدا. ئەم هاووڵاتییە کوردە بە هۆی ئێشی دڵەوە، دوو جار چووبووە بەشی دەرمانیی گرتووخانە، بەڵام بەبێ هیچ پشکنین و چاوپێکەوتنێک، ڕەوانەی بەند کرابووە. فەردین فەرامەرزی بە تاوانێکی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە ١٥ ساڵ ڕاگیران لە گرتووخانە حوکم درابوو و سەرەڕای ئەوەی کە پزیشکیی یاسایی ڕایگەیاندبوو کە ئەم کەسە توانای مانەوە لە گرتووخانەی نییە، بەڵام حوکمە سەپاوەکە کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە و دواجار لە ماوەی تێپەڕاندنی حوکمەکەیدا گیانی لەدەستدا. ئامارەکانی هەنگاو دەری دەخەن کە لە سەرەتای ساڵی ٩٥ی هەتاوییەوە هەتاکوو ئێستا ٨ زیندانیی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە کە ٣ کەسیان سیاسی بوون.   ناسنامەی تەواوی ئەو ٨ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە؛ 12  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە