خۆکوژیی ئەفسەرێکی کورد لە سەردەشت+ وێنە

٣١ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٠:٤٣
هەنگاو: ئەفسەرێکی ئەرتەشی ئێران کەبە ڕچەڵەک کوردیشە، پاش ڕاگواستنی بە زۆرەملێی بۆ بەلوچستان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ئەفسەرێکی ئەرتەشی ئێران بەناوی ''ئاکام خزری'' کوڕی محەممەد کە خەڵکی سەردەشت بووە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردان، لە ڕێگەی خواردنی ژارەوە دەستی خۆی کوشت. بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو، ئەو ئەفسەرە بەهۆی ڕاگواستنی زۆرەملی بۆ چابەهاری پارێزگای سیستان و بەلووچستان بۆ ماوەی شەش ساڵ، دەستی داوەتە خۆکوژی. ئاکام خزری خەڵکی گوندی ''بیزێلێ''ی سەردەشت بووە کە ڕۆژی ڕابردوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە