دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە سێدارە دران

٣١ جۆزەردان ٢٧١٧، ٠٢:٣٣
هەنگاو: لە گرتووخانەکانی میناب و مەراغە سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد جێبەجێ کراوە. بەپێێ ڕاپۆرتی (هەنگاو)، سەرەتای مانگی جۆزەردان سزای سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە گرتووخانەکانی مینابی بەندەرعەباس و مەراغەی ئازەربایجان بەڕێوە چووە. بەپێی ڕاپۆرتێکی "ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران"، ڕۆژی هەینی ٥ی جۆزەردان، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ماکۆ بە ناسنامەی "فەخرەدین ڕەوشەنی" تەمەن ٣٩ ساڵ لە گرتووخانەی مەراغە بەڕێوە چووە. ئەو هاووڵاتییە کوردە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی دەستبەسەر و بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٦ی جۆزەردان، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە ناسنامەی "ئەفشار بەیگلوو" تەمەن ٣١ ساڵ لە گرتووخانەی مەراگە بەڕێوە چوو. ئەفشار بەیگلوو ساڵی ١٣٨٩ی هەتاو دەستبەسەر و بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە