مامۆستایەکی ئایینیی کورد لە پیرانشار دەستبەسەر کرا
٣١ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٦:٠٩
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران، مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی پیرانشاریان دەستبەسەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی سێ شەممە،٣٠ی جۆزەردان، عەبدولکەریم ئازەرین، کەسایەتیی ئایینی کورد و پێشنوێژی مزگەوتی هیجرەتی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
ئەم دەستبەسەرکرانە لە درێژەی شەپۆلی ئەم دواییانەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە سەرتاسەری کوردستان ڕووی داوە.
پاش دەستبەسەرکرانی ناوبراو، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێران ماڵی ناوبراویان پشکنیوە و دەستیان بەسەر بەشێک لە کەلوپەلە تاکەکەسییەکانی ناوبراودا گرتووە.
پێش ئەم ڕووداوەش دوو مامۆستای ئایینیی دیکەی کورد لە شارەکانی سەرپێڵ زەهاو و بۆکان دەستبەسەر و بە زیندان حوکم درابوون.