ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی ئێران، برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێ کەوتەوە

٣١ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٨:٢٣
هەنگاو: کۆڵبەری کوردی خەڵکی دەڤەری سەڵماس، بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە ئینتیزامییەکانی حکومەتی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان، بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو" و بە پشت بەستن به ماڵپەڕی "ماف نیوز"، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی جۆزەردان، ڕاوەدوونانی هێزەکانی  ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان برینداربوونی کۆڵبەرێکی کوردی لێ کەوتەوە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوردە "موراد حاجی زادە" ڕاگەیەندراوە و ئەم ڕووداوەش لە زنگۆ سەر بە بەشی کۆساری سەڵماس ڕووی داوە. موراد حاجی زادە هەنووکە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی سەڵماس لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە. دەوترێت کە کۆڵی ئەو هاووڵاتییە و باقی کۆڵبەرەکانی هاوڕێی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستی بەسەردا گیراوە. بەپشت بەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٧٩کۆڵبەری کورد بریندار کراون.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە