"هەنگاو" بۆ یەکەمجار ناوی ١٠ کەس لە گیراوانی پاوە ئاشکرا دەکات
١ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٠٢:٥١
هەنگاو: دوای نزیک بە دوو حەفتە ناسنامەی١٠ کەس لە گیراوانی پاوە و نەوسوود ئاشکرا بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ١٨ و ١٩ی جۆزەردان، دەیان هاووڵاتیی خەڵکی پاوە و دەورووبەری بە تۆمەتی ئەندامەتی للە گرووپە سەلەفییەکان دەستگیر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کران.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، وەکوو یەکەمین ڕیکخراوی مافی مرۆڤی توانیویە ناوی ١٠ کەس لەو گیراوانە ئەم دواییانەی پاوە ئاشکرا بکات کە ناسنامەکانیان بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ قانێع خونسیاوەشان کوڕی ئەحمەد ڕوواری
٢_ مێهدی هوشدار
٣_ ئارمان وەیسی کوڕی وەیشی خەڵکی تەشار
٤_ هێرش عەباسی کوڕی بەختیار
٥_ ماکوان ئەحمەدی کوڕی عەلیمحەممەد
٦_ ئۆستا کامران ماتۆرساز
٧_ شاهۆ ڕەحیمی کوڕی کەریم
٨_ یوسێف بەهرامی کوڕی ئەمین
٩_یاسر حەسەنزادە کوڕی مەلوود
١٠_ نێعمان آزەری کوڕی مەحموود / نەسوود
ئەم هاووڵاتییانە بە تاوانی هاوکاریی گرووپە وەهابیەکانی دەسبەسەر کراون و بە وتەی شایەتحاڵان لە کاتی دەسبەسەر کراندا دراونەتە بەر لێدان و کوتان.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە (هەنگاو) گەیشتووە، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٥٠ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون، بەڵام ناسنامەی ئەو کەسانە لە بەردەستدا نیە.