ئەگەری بەڕێوەچوونی سزای سێدارەی ٥ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی زەنجان

١ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٤:١٧
هەنگاو: ئەگەری بەڕێوەچوونی سزای سێدارەی ١٧ بەندکراوی گرتووخانەی ناوەندیی زەنجان هەیە کە ٥ کەسیان هاووڵاتیی کوردن. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە مافی مرۆڤییەکانی ئێران، ئەگەری بەڕێوەچوونی سزای سێدارەی ١٧ بەندکراوی گرتووخانەی زەنجان کە سزاکەیان لە وەزارەتی نێوخۆ پشتڕاستکراوەتەوە لە ئارادایە. ٥ کەس لەوانە هاووڵاتیی کورد و ٥ کەسی دیکەشیان هاووڵاتیی ئەفغانین. ناسنامە، هۆکاری سزادان و ساڵی گیرانی ئەو ٥ بەندکراوە کوردە بە شێوەی خوارەوەیە؛   ١_ حەمزە ڕەحیم‌پوور خەڵکی سەردەشت ، ماددە سڕکەرەکان، ١٣٩٣. ٢_ بەهمەن پەرویزی خەڵکی میاندواو، ماددە سڕکەرەکان، ١٣٩٣. ٣_ جەمشید ئەڵڵاوێردی خەڵکی میاندواو، ماددە سڕکەرەکان، ١٣٩٠. ٤_ جەلیل دادیاروەند خەڵکی میاندواو، ماددە سڕکەرەکان، ١٣٩١. ٥_ مستەفا حەسەن‌زادە خەڵکی ئیلام، کوشتنی ئەنقەست، ١٣٨٩.   نزیکەی ١١٠ بەندکراو لە کۆی ٢٥٠٠ بەندکراوی گرتووخانەی زەنجان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە کە تەنیا سزای ١٧ کەسیان لە وەزارەتی نێوخۆی ئێران پشتڕاست کراوە و ئەگەری بەڕێوەچوونی سزاکەیان لە ئارادایە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە