کوژران و برینداربوونی ٣ کاسبکار لە پیرانشار + وێنە

١ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٤:٣٣
هەنگاو: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکان کاسبکارێک گیانی لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی پووشپەڕ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بنکەی (نەجەفی) هەڵکەوتوو لە سنووری (سێ چۆمان)ی سەر بە پیرانشار دەستڕێژیان لە کۆڵبەر و کاسبکارانی کود کردووە و کۆڵبەرێک بەناوی (محەمەد مسائلی فەرد) گیانی لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. هەتا ئێستا ناو و ناسنامەی دوو کٶلبەرەکەی دیکە ئاشکرا نەبووە، بەڵام دەرکەوتووە یەکیان خەڵکی شاری شنۆیە. سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەو دوو کۆڵبەرە بریندارە لە ترسی ئەوەی دەستگیر نەکرێن، لە چوون بۆ ناوەندە تەندروستییەکان خۆیان بواردووە.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە