سزای سێدارە و حوکمی 25ساڵ زیندان بۆ چوار هاووڵاتیی کورد

١ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٨:٥٦
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد بە لەسێدارەدان و سێ کەسی دیکەش بە زیندان حوکم دران. بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، دانیشتنی دادگای چوار هاووڵاتیی کوردی ڕاگیراو لە گرتووخانەی ئورمیە، خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی حکومەت لە ئورمیە بەڕێوەچووە. حوکمی دادگا رێکەوتی ٩ی جۆزەردان بەم چوار هاووڵاتییە کوردە ڕاگەیەندرا و تێیدا هاتووە کە یەک کەسیان لەسێدارە دەدرێت و سێ کەسی دیکەشیان بە ٢٥ساڵ زیندان حوکم دراون. ئەم چوار هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییە کاندا حوکمیان بەسەردا سەپاوە و جۆزەردانی ئەمساڵ پاش دوو مانگ لە دادگایی کران، حوکمەکانیان پێ ڕاگەیەندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو، داوود میهەندووست، خەڵکی ئورمیە بە لەسێدارەدان و تۆفێق عوبدوڵایی خەڵلی مەهاباد بە ١٥ساڵ زیندان و هەر یەکە لە یووسف کامێلا خەڵکی نەغەدە  و حەبیب ئەمینی خەڵکی ئورمیە بە ٥ ساڵ زیندان حوکم دراون. ئەم هاووڵاتییە کوردانە کۆتاییەکانی ساڵی ٩٤دەستبەسەر و جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو پاش چوار مانگ ڕاگیران لە گرتنگەی ئیتلاعات بۆ گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرابوونەوە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە