نەغەدە/ هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٣ ساڵ دەستبەسەر کرا
٢ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٠١:١٥
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی نەغەدە بە ناوی "ئەبووبەکر قادرپوور" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار گوێزرایەوە.
ماڵپەڕی "کوردپا" ڕایگەیاندووە کە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە نادیارە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی قادرپوور، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگیریانیان لە بەردەستدا نییە.